باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە

پۆڵەتیک پرێس

ئێرینا لیزۆن پزیشکێکی ڕوسی پسپۆڕە لەبواری خۆراک دەڵێت: خواردنەوەی قاوە لەبەیانیاندا زیانی تەندروستی نییە بەمەرجێک لەگەڵ خواردن یان دوای خواردن بخورێتەوە، واتە بە گەدەی بەتاڵ نەبێت.

پزیشکەکە باس لەوە دەکات قاوە ترشی هایدرۆلیک بەرهەم دەهێنێت، خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ وادەکات گەدە ترشی هەرسکردن دەربدات کە هیچ خواردنێکیش لە گەدەدا نییە ئەم حاڵەتەش لای ئەو کەسانەی کێشەی کرداری هەرس یان ترشەڵۆک و هەوکردنی گەدەیان هەیە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری گەدە.

خواردنەوەی قاوە دەتوانرێت وەک ژەمێکی سووک دابنرێت و هەرگیز نابێت لەجێی ژەمە سەرەکیەکان بخورێتەوە، چونکە جەستەی مرۆڤ پێویستی بەڕێژەیەکی دیاریکراو لە هەریەک لە ڤیتامینەکان، چەوری، کاربۆهیدرات و پڕۆتینەکان هەیە، قاوە کاریگەری لەسەر خەو هەیە بۆیە پێویستە سێ بۆ چوار کاتژمێر پێش کاتی خەوتن نەخورێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا