پۆڵەتیک پرێس
گەڵامێو لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا گەشە دەکات، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا سەرەکیەکان.
بەهۆی سوودە زۆرەکەیەوە لە هەموو بوارەکاندا بەکاردەهێنرێت بەتایبەتی بۆ پێست، ترێ چەندین ماسکی تایبەتی بۆ پێست لێ دروست دەکرێت، چونکە ڤیتامینەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی و ڕەونەقدارکردنی پێست دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمێننای کۆلاجین بۆ پێستدا هەیە.
جێگەی زیپکە ناهێڵێت و پێست شێدار دەکاتەوە و لە وشکبونەوە دەیپارێزێت، چارەسەری هەوکردنەکانی پێست دەکات و پاکی دەکاتەوە، پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت، گەڵامێو چارەسەری کێشەکانی پێستی چەور دەکات و نەرمی دەکاتەوە.