پۆڵەتیک پرێس
چەندین خواردن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان، کانزاکان، کاربۆهیدرات، پڕۆتینەکان و چەورییە سوودبەخشەکان، یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ دەدەن و بەرگری لەش بەهێز دەکەن.
هەندێک لەو خواردنانەی بەرگری بەهێز دەکەن:
١-ماسی سەلەمون و سەردین
سەلەمون و سەردین دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا ٣، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم و ڤیتامین دی، ئەمەش لەش لە نەخۆشییە ترسناکەکان دەپارێزێت، یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، ڕێگری نەخۆشی لەبیرچونەوە دەکات.
٢-سیر
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزاکانی کالسیۆم، پۆتاسیۆم، مس و مەگنسیۆمی تێدایە، یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن دەدات، لەش دەپارێزێت لە شێرپەنجەی گەدە و قۆڵۆن.
٣-بادەم
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پڕۆتینەکان و کانزاکانی کالیسیۆم، مس، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و ئاسن، خوارنی ٨ بۆ ١٠ دەنک بادەم ڕۆژانە سودێکی تەندروستی زۆری هەیە.
٤-گوێز
دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان و ئۆمێگا ٣ و کانزاکانی کالیسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو هەوکردنانە دەدات کە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات.
٥-ماست
سەرچاوەیەکی گرنگی پڕۆتین و کالیسیۆمە، لەش لە ژەهر ڕزگار دەکات.