ئیندۆمی دەبێتە هۆی مردنی منداڵان

ئەم بابەتە 8 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەندام پەرلەمانێکی میسرداوا لە وەزارەتی بازرگانی و تەندروستی دەکات، هۆشداری بدەن لەسەر بازرگانی کردن بە ئیندۆمیەوە لە بازاڕەکاندا، چونکە مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان هەیە بە تایبەت منداڵان.

ئەو ئەندام پەرلەمانە لە لێدوانیکی ڕۆژنامەوەانیدا ئاماژە بەوە دەدات، دوو منداڵ بەهۆی خورادنی ژەمە خێرای ئیندۆمیەوە گیانیان لە دەست داوە، بێگومان ئەمە یەکەم کەس نین و دواکەسیش نابن.

ئەوەشی خستۆتە ڕوو خواردنی ئیندۆمی مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان دروست دەکات، بەپێی ئەو توێژینەوە زانستیانەی لەم دواییانەدا ئەنجام دراون، چونکە ئێندۆمی دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە لە دەماردا بە هۆی ئەو سۆدیۆمەی کە تیایەتی، کە بۆ زیاد کردنی تامی ئیندۆمیەکە بەکار هاتووە، خواردنی ژەمێکیش لەو ئیندۆمیە هیچ سودێک بە جەستە ناگەیەنێت.

هەروەها ڕوونیشی کردەوە، ئیندۆمی ڕێژەی چەوری زۆر بەرزە، هەروەها خوێ و بەهاراتێکی زۆری تێدایە، فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە، کاریگەری لەسەر دڵ و جەستە دروست دەکات، هەروەها بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆری وچەوری تیایدا خواردنی دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش، لە هەر پاکەتێک دا نزیکەی ٣٥٠ کالۆری هەیە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک