سوودەکانی ناوکی کولەکەی زەرد بۆ پێست

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک نرخی ناوکی کولکەی زەرد بۆ پێست نازانن، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە پێست پێویستی پێیەتی بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا.

توێژینەوەکان دەریانخستووە ناوکی کولەکەی زەرد یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات، کۆلاجینیش ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی و جوانی پێستدا هەیە، ڕێگری لە دەرکەوتنی چرچولۆچی و نیشانەکانت پیربوون دەکات.

إليك سيدتي: فوائد بذور اليقطين الرائعة - توليب نيوز

ناوکی کولەکەی زەرد ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە گرنگیەکی زۆری بۆ پێست هەیە بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، یارمەتی شێدارکردنەوە و ڕەونەقدارکردنی پێست دەدات و لە وشکبونەوە دەیپارێزێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە زینک و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی پێست هەیە و چارەسەری کێشەکانی دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە و پەڵە دەکەن.

چەندین توێژینەوەی دیکە دەریانخستووە ناوکی کولەکەی زەرد ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی توشبوون بە شێرپەنجەی سنگدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا