ڕۆژانە گەرماوکردن ئەم زیانانەی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک بۆ پاک ڕاگرتنی جەستە ڕۆژانە گەرماو دەکەن، ڕاستە گەرماوکردن زۆر پێویستە بەڵام پێویستە بەشێوەیەکی تەندروست بێت، چونکە ڕۆژانە گەرماوکردن بەتایبەتی بە ئاوی زۆر گەرم لەوانەیە ببێتە هۆی چەندین زیان.

ڕۆژانە گەرماوکردن بەتایبەتی بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی نەمانی ئەو چینە زەیتە سروشتییەی سەر پێست و تێکچوونی بەکتریا سوودبەخشەکان کە هۆکارە بۆ دروستبوونی زیپکەی سەرپێست، هەروەها هۆکارێکی سەرەکی وشکبوونەوە و خوورانی پێستە.

ڕۆژانە بەکارهێنانی سابون و شامبۆ دژەبەکتریاکان دەبێتە هۆی کوشتنی بەکتریا سوودبەخشەکان، بەمەش پێست ڕووبەڕووی کێشە تەندروستییەکان دەبێتەوە، بۆیە ڕۆژانە دەتوانرێت گەرماوبکرێت بەمەرجێک ئاوی زۆر گەرم بەکارنەهێنرێت و ئەو پاککەرەوانەش بەکاربهێنرێت کە زیان بە پێست ناگەیەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا