کێن ئەوانەی نابێت کاڵەک بخۆن؟

پۆڵەتیک پرێس

ئۆلگا کوارپلێڤا شارەزای بواری خۆراکی ڕوسی ئاشکرای دەکات، کێن ئەو کەسانەی پێویست ناکات کاڵەک بخۆن.

ئە شارەزایە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، کاڵەک یەکێکە لەو خواردنانەی هەرس کردنی قورسە، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە، لە هەر ١٠٠ گرامێکدا ٣٥ کالۆری هەیە، کاڵەک نابێت بە گەدەی بەتاڵ یاخود لەگەڵ خواردنەکانیتر بخورێت، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی دروست بوونی غازات لە ناوسکدام یاخود توشی سکچوونت دەکات، باشتر وایە ئەگەر حەزت بە خواردنی کرد دوای نان خواردن بیخۆیت.

ئاماژەی بەوەش دا ئەگەر هاتوو، نەخۆشیەکانی هەوکردنی گەدە یاخود، هەوکردنی پەنکریاس، یاخو هەوکردنی زراوت هەیە، یاخود برینی هەردسکردن باشتر وایە دووربیت لە خواردنی کاڵەک.

هۆشداریشیدا، کاڵەک وەک ماددەیەکی نەرمکەرەوە کار دەکات، بەڵام پێویست ناکات لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لە ڕیخۆڵەدا کاڵەک بخۆیت، چونکە کێشەکان زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا