کاریگەرییەکانی ڤیتامین دی لەسەر زیرەکی منداڵان

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی ڤیتامینD گرنگیەکی تەندروستی زۆری هەیە،لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی لێکۆڵینەوەکان کاریگەری لەسەر خانمانی دووگیانیش هەیە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش ئەوە دەخەنەڕوو هەرچەندە ڕێژەی ڤیتامین دی زۆر بێت ڕێژەی زیرەکی منداڵ زیاتر دەبێت.

خانمان پێویستە لە ماوەی دووگیانیدا ئاگاداری خواردنەکانیان بن و خواردنە تەندروستەکان و پڕ ڤیتامینەکان بخۆن، لە خواردنەوە کهولییەکان و جگەرەکێشان دووربکەونەوە لەبەر تەندروستی خۆیان و کۆرپەلەکەیان.

ڤیتامین D سەرچاوەیەکی گرنگی خواردنە، یارمەتی تەندروستی ئێسکەکان دەدات و لە شکان دەیانپارێزێت، وەرگرتنی ڤیتامین دی لەڕێگەی خواردن و تیشکی خۆرەوە هەندێک کات لەوانەیە ڕێژەیەکی تەواو نەبێت لەو کاتەدا پێویستە لەلای پزیشک بەشێوەی دەرمان وەربگیرێت.

دەتوانین ڤیتامین دی لەم خواردنانە وەربگرین وەک، ماسییەچەورەکان، هێلکە، دانەوێڵە و شیر .

هەندێک پێکهاتەی خۆراکی بۆ زیادکردنی زیرەکی منداڵ:
-سەوزەوات و میوەکان، دژەئۆکسانەکانی تێدایە، یارمەتی مێشکی منداڵ دەدات و لە زیان دەیپارێزێت.
-پڕۆتین، یارمەتی دروستبونی خانە و هۆرمۆناتەکانی گەشەی منداڵ دەدات، لە گۆشت، مریشک و هێلکەدا دەست دەکەوێت.
-ئاسن، یارمەتیدەرە بۆ گەشتنی ئۆکسجین بە منداڵ، گرنگە بۆ گەشەکردنی منداڵ و ئاستی زیرەکی زیاد دەکات، لە گۆشت، مریشک، ماسی، پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵەکاندا دەست دەکەوێت.
-مس، گرنگییەکی زۆری بۆ مێشک هەیە، لە گازۆ، ئەڤۆکادۆ، برنجی قاوەی، فاسۆلیای ڕەش، سپێناخ، چەوەندەر و باینجاندا دەست دەکەوێت.
-ئۆمێگا ٣، لەرێگەی ماسییەچەورەکانی وەک سەلەمون، تونە و حەبی زەیتی ماسی دەست دەکەوێت، لەگەڵ ئەوانەشدا دەبێت ئاگاداری ئەو جۆرە ماسییانە بین کە مادەی جیوەیان تێداتە چونکە زیان بە مێشکی منداڵ دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا