نیشانەیەک لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ

پۆڵەتیک پرێس

هەندیک کات نیشانەکانی جەڵتەی دڵ و نەخۆشیەکانی دیکە کە مەترسیان کەمترە تێکەڵ دەبن، پشگوێ خستنی ئەو نیشانە لەوانەیە ببێتە هۆی زیانێکی گەورە.

جەڵتەی دڵ مردنی ماسولکەی دڵە لەئەنجامی لەدەست دانی گلدانەوەی خوێن، پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت: هەندێک جار چەند دۆخێکی تەندروستی ئاسان وەک هەرس نەکردن یان قورس هەرسکردن لەوانەیە ئاماژەیەک بێت بۆ جەڵتەی دڵ، پێویستە جیاوازی لەنێوان دۆخەکاندا بکرێت.

بەشێوەیەکی گشتی نیشانەکانی هەرس نەکردن ئەمانەن، قرقێنە، سووتانی گەدە، دڵ تێکەڵهاتن و تامی ناخۆشی ناو دەم، هەندێک کات ئەم نیشانانە لەوانەیە مەترسیداربن بۆ نەخۆشیەکانی دڵ، هەندێک کاتیش لەوانەیە ئاسایی بێت و هەر کێشەیەکی ئاسایی گەدە بێت، بۆیە پێویستە جیاوازی بکرێت لەنێوان دۆخەکاندا.

بەپێی توێژینەوەکان دڵ تێکەڵهاتن و قرقێنە لەوانەیە نیشانەیەک بن بۆ جەڵتەی دڵ، لەگەڵ ئەوانەشدا نیشانەکانی جەڵتەی دڵ لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت بەپێی دۆخەکە.

هەندێک هۆکاری دیکە هەیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان زیاد دەکەن لەوانەش:

-بەرزی پەستانی خوێن
-جگەرەکێشان
-نەخۆشی شەکرە
-قەڵەوی
-بۆماوەی خێزانی
-سیستمی خواردنی ناتەندروست
-خواردنەوەی زۆری کهول

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا