خواردنی کاڵەک چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

کاڵەک میوەیەکی هاوینەییە دەوڵەمەندە بە ئاو، ڤیتامین و کانزاکان ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامینەکان بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات و سوودێکی زۆریش بە تەندروستی پێست دەگەیەنێت، ڕێگری لە کێشەکانی پێست و هەڵوەرینی قژ دەکات، دەوڵەمەندە بە ئاو یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.

Maschera viso al melone, come prepararla in casa - Wondernet Magazine

سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ئەگەری سووتان بە تیشکی خۆر کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە بۆ کرداری هەرس و گەدە بەسوودە و ڕێگری لە قەبزی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت، بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا