ئەو خواردنانەی لە بەیانیاندا زیان بە تەندروستیی دەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

ئینا کۆنۆنینکۆ شارەزای بواری خۆراک لە روسیا، هۆشداری لەبارەی چەند خۆراکێکەوە دا کە لەوانەیە مەترسی بە تەندروستیمان بگەیەنن ئەگەر لە بەیانیاندا بیانخۆین.

میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، بەپێی قسەی ئینا، لە گرنگترین ئەو خۆراکانەی کە پێویستە لە ژەمی بەیانیانمان دووریبخەینەوە، هەندێک جۆری شەربەتی میوەی فرێشە کە هەندێک جار رێژەیەکی زۆری شەکریان تێدایە و ئەوەش لەسەر گەدەی بەتاڵ زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت.

دەشڵێت: ئەو شەربەتانە فرۆکتۆز لەخۆدەگرن کە بەخێرایی دەگوێزرێتەوە بۆ جگەر، لەوێوە کێشی مرۆڤ زیاد دەکات و مرۆڤ دووچاری قەڵەوی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە ئینا هۆشداریدا لەبارەی ئەو خواردنە هاڕاوە وشکانەی کە خەڵکی هەندێک جار بە تێکەڵ کردن لەگەڵ شیر یاخود شەربەت وەک ژەمێکی خێرا دەیخۆن، رەنگە مەترسی بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست بکەن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا