کل چاوی بەساڵاچووان بەهێز دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کل یەکێکە لەو ماددانەی کە ئانتیمۆنی دروست دەکرێت، لە سروشتدا لە کانزای سۆلفید دا بوونی هەیە، سۆلفید کانزایەکە لە شێوەی بەرددایە، ژمارەیەکی زۆر لە زانایان چەند شتێکیان لە گۆڕی فیرعەونەکاندا دۆزیوەتەوە، لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە یەکێک لەوانە پیاهەلدانێکی زۆری فیرعەونیەکان بووە، بۆ سودەکانی کل بۆچاو، لێرەوە سودەکانی کل بۆ چاو دیار دەکەین.

سودەکانی کل بۆچاو بریتین لە

١-کل بکوژی بەکتریایە، بە هۆی ئەو پێکهاتانەی لە خۆی دەگرێت بەکارهێنانی دەبێتە هۆی کوشتنی بەکتریاکانی چاو، یارمەتی هەستی بینین دەدات

٢-کل یارمەتی برژانگ دەدات، دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی کلەوە برژانگەکانت لە وەرین بپارێزیت، بەهێز و درێژی دەکات.

٣-چاو لە خۆڵ و تیشکی بەهێزی خۆر دەپارێزێت

٤-چارەسەرێکی باشە بۆ سەر ئێشەو ئازاری دەمارەکان

٥-سودێکی باشی هەیە بۆ بەهێزکردنی چاوی بە ساڵا چوان

لەگەڵ چەندین ماددەیتر تێکەڵ دەکرێت، بەکار دەهێنرێت بۆ چاوی منداڵان بۆ ئەوەی چاویان بەهێز بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا