پۆڵەتیک پرێس
بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لەو نەخۆشیانەی بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن و هەندێک جار کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە و هۆکارێکە بۆ کێشەکانی دڵ، گورچیلە، بینین و جەڵتەی مێشک.
سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزین و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێندا هەیە، توشبووانی بەرزی پەستانی خوێن دەتوانن سوود لەم خواردنەوە سروشتیانە ببینن:
-شەربەتی گێلاس
ئەم شەربەتە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانە بەهێزەکان یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-چای سەوز
گرنگییەکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
-شەربەتی چەوەندەر
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە شەربەتی چەوەندەر کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن هەیە.