چوار خواردن پێش نوستن بۆ تەندروستی مێشک بەسوودن

پۆڵەتیک پرێس

زانایان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی خواردنی هەندێک لە خۆراکەکان پێش نوستن، چونکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک هەیە ڕێگری لە خەوزڕان دەکەن و یارمەتی چالاکبوونی مێشک دەدەن بۆ ئەنجامدانی کردارەکانی.

بەپێی ماڵپەڕی”Mirror”، ئەم خواردنانە پێش نوستن بۆ تەندروستی مێشک بەسوودن:

-شوکولاتەی ڕەش
ماددەی فلافۆنیدی تێدایە یارمەتی باشتربوونی بیرەوەری دەدات و سوودێکی زۆری بۆ مێشک هەیە.

-تۆوی کەتان
ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆمی تێدایە دوودڵی کەمدەکاتەوە، خواردنی پێش نوستن یارمەتی پشوودان و خەوێکی ئارام دەدات.

-پەتاتە
دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم، ڤیتامین سی و بی، یارمەتی باشتربوونی میزاج و خەوێکی ئارام دەدات، بەڵام پێویستە بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت.

-پڕتەقاڵ
خواردنی پڕتەقاڵێک یان پەرداخێک شەربەتی سروشتی پڕتەقاڵی بێ شەکر پێش نوستن سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک و پشوودان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا