جێگرەوەیەکی قاوە وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت

پۆڵەتیک پرێس

شەکرە سروشتییەکانی ناو میوە دەتوانن ببنە جێگرەوەیەکی باشی کافاین کە بەڕێژەیەکی زۆر لە خواردنەوەی قاوەدا هەیە، بەشێکی زۆری خەڵک ڕۆژەکەیان بە خواردنەوەی کوپێک قاوە دەستپێدەکەن چونکە کاتێک هەست بە خەواڵوی یان ماندوێتی دەکەن کافاین یارمەتی نەهێشتنی دەدات.

کافاین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە هەیە کە ناتوانرێت فەرامۆش بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین کاریگەری نەرێنی وەک ترشەڵۆکی گەدە، لەدەستدانی کانزاکانی جەستە و لاوازبوونی گورچیلەکانی لێدەکەوێتەوە، خواردنی سێوێک دەتوانێت بەیەکێک لە باشترین جێگرەوەکانی قاوە دابنرێت.

التفاح في الصباح أفضل من القهوة للنشاط والحيوية | صحة | الجزيرة نت

سێو یەکێکە لە بەناوبانگترین میوەکان لەجیهاندا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، بێتا کارۆتین و دژەئۆکسانەکان، یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵ، تەندروستی ڕیخۆڵەکان و دابەزاندنی کێش دەدات، مەترسی توشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە، سێو کافاینی تێدانییە بەڵام شەکرە سروشتییەکانی تێدایە وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و چالاکی دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا