پۆڵه‌تیك پرێس:
كوبا ڤاكسینێكی كۆرۆنای په‌ره‌پێداوه به‌ناوی ڤاكسینی “عه‌بدوڵڵا” هاوكات ڤاكسینه‌كه ڕه‌زامه‌ندی دروستكردن و به‌كارهێنانی فه‌رمی پێدراوه.
له‌لایه‌ن ناوه‌ندی حكومیی بۆ چاودێریی ده‌رمان و كه‌ره‌سته پزیشكییه‌كانه‌وه، مۆڵه‌تی به‌كارهێنان دراوه‌ته ڤاكسینی عه‌بدوڵڵا، ئه‌وه‌ش له‌دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه.
عه‌بدوڵڵا دووه‌م ڤاكسینه كه كوبا دژ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌ره‌یپێده‌دات، پێشتریش ڤاكسینی “Soberana 02″ی په‌ره‌پێدا.
ناونانی ڤاكسینه‌كه‌ی كوبا به عه‌بدوڵڵا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌قێكی شانۆیی شاعیری ناوداری كوبا “خۆسێ مارتی” به ناونیشانی “شانۆیی عه‌بدوڵڵا”.