پۆڵەتیک پرێس
سنەوبەر وەک جۆرێک لە چەرەسات وایە ڕێژەیەکی زۆر کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە کە سوودیان بۆ تەندروستی دڵ هەیە، دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڕیشاڵەکان کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سنەوبەر:
-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 یارمەتی گەشەی خانەکانی مێشک دەدات و مەترسی توشبوون بە خڵەفان کەمدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندە بە کانزای کالیسیۆم و ڤیتامینەکان یارمەتی بەهێزکردنی ئێسکەکان دەدات، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێت.
-پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، ڕیشاڵ و چەوریە سوودبەخشەکانی تێدایە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات، ئەمەش یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی کێش دەدات.