ئەو ماددەیەی لە ناو شوکولاتەدا هەیە چەوری دەسوتێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ جەخت لەوە دەکاتەوە، خواردنی خواردنێک کە هەندێک ماددەی شەکری تێدایە، لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری لەشت، کە ڕەنگە پێشبینی نەکەیت.

توێژینەوەیەک لەسەر ژمارەیەک ئافرەت ئەنجام درا، ١٠٠ گرام شوکولاتەیان بۆ دابین کردن، کە دەبوو کاتژمێرێک پێش نوستن هەروەها کاتژمێرێک دوای لەخەو هەستان بیخۆن.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆیان دەرکەوت خواردنی شوکولاتە بە شیر نە لە بەیانیان دا نە لە شەودا نابێتە هۆی ئەوەی کێش زیاد بکات، بە پێچەوانەوە خواردنی شوکولات بە شیر لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری و دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

چۆن شوکولاتە چەوری لەش دەسوتێنێت؟

لە پێکهاتەی شوکولاتەدا ماددەیەک هەیە بە ناوی فلافانۆل، کە بە شێوەیەکی سروشتیش ئەو ماددەیە لە کاکاودا هەیە دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئۆکسیدی چەوری.

هەرچەندە توێژینەوەکە لەسەر ژمارەیەک لە خانمان ئەنجام دراوە، بەڵام توێژەران بۆ دڵنیابوونەوەو پشت ڕاست کردنەوەی توێژینەوەکەیان بەردەوام بوون لە لێکۆڵینەوەی زیاتر.

نوسەری توێژینەوەکەش دەڵێت، سەرەڕای وەرگرتنی کالۆری بەڵام بەشداربووان کێشیان زیادی نەکردووە، بەپێی ئەنجامەکان خواردنی ئەو شوکولاتەیە هۆکارە بۆ کەم کردنەوەی هەستی برسێتی و ئارەزوو کردنی خواردنی شیرینی.

ئەوەی توشی سەرسوڕمانت دەکات لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە، کە بەشداربووان شوکولاتەی شەکر و چەوری بەرزیان بەکار هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا