سوودەکانی ماست بۆ تەندروستی منداڵ

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی شیر یەکێکە لە خواردنەوە زۆر گرنگەکان بۆ منداڵ هەر لەسەرەتای تەمەنیەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ماست بەیەکێک لە بەرهەمە گرنگەکانی دیکە بۆ تەندروستی منداڵ دادەنرێت بەپێی ماڵپەڕی”Greenfieldsdairy”.

ماست سەرچاوەیەکی سەرەکت پڕۆتینە سوودێکی زۆری بۆ گەشەی منداڵ هەیە، منداڵان پێویستیان بە وزەیەکی زۆر هەیە بۆ چالاکییەکانی ڕۆژانە ماست ئەو چەورییە تەندروستانە بۆ منداڵ دابین دەکات کە پێویستی پێیەتی و وزەیەکی زۆری پێدەبەخشێت، دەوڵەمەندە بە کانزا سەرەکییەکان کە بۆ گەشەی ئێسک و ددانی منداڵ گرنگن وەک کالیسیۆم، پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕ.

متى يمكنك تقديم الزبادي لطفلك - ثقف نفسك

ماست بەکتریا بەسوودەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس دەدەن و ڕێگری لە قەبزی، سکچوون و ئاوسانی سک دەکات، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات بەوەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا