پۆڵەتیک پرێس
میوەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکین، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، هەندێکیان ڕۆڵێکی گرنگیان لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.
ئەم میوانە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن:
-سێو
کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.
-کیوی
دەوڵەمەندە بە ماددە بەسوودەکان، سوودێکی زۆری بۆ بەهێزبوونی بەرگری و دابەزاندنی کێش هەیە.
-شوتی
کالۆری کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە بۆیە بەیەکێک لە باشترین میوەکان بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت.
-مۆز
بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی کێشیان دادەبەزێنن واز لە خواردنی مۆز دەهێنن چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکر و کالۆری تێدایە، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە مۆز یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-پڕتەقاڵ
کالۆری کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاددەکات.