پۆڵەتیک پرێس
شەربەتی پڕتەقاڵی سروشتی سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات، سوودە تەندروستیەکانی واتلێدەکەن ڕۆژانە بەڕێژەیەکی گونجاو بیخۆیتەوە.
شەش هۆکار واتلێدەکەن ڕۆژانە شەربەتی پڕتەقاڵ بخۆیتەوە:
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری لەش بەهێزدەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان و سەرمابوون دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات.
-یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات کە ڕێگایەکە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
-یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدات.
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕێگری لەو هەوکردنانە دەکات کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجە.
-ڕێژەیەکی زۆر کانزای پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی دابەزین و کۆنتڕۆڵکرنی پەستانی خوێن دەدات، بەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.