گونجاوترین کات بۆ نانی بەیانی

پۆڵەتیک پرێس

ئاندریا پۆپرۆفێسکی شارەزای بواری خۆراکی ڕوسی، باسی لە باشترین کاتەکان کرد بۆ خواردنی نانی بەیانی تاوەکو زۆرترین سودی لێ وەربگریت.

پزیشیکەکە ئاماژەی بەوەدا، باشتر وایە دوای نیو کاتژمێر لە خەو هەستان ئینجا نانی بەیانی بخۆیت، خواردنی نانی بەیانی شتێکی باشە و پێویستە چونکە وزە بۆ لەشت دابین دەکات و دەتواننیت باشتر جوڵە بکەیت، مێشکت چالاک دەبێت، بەڵام پێویست ناکا بڕۆیت خۆت بشۆیت ئینجا نان بخۆیت ئەگەر هەر لە ناو جێگەشتدا نانێکی ئاسایی بخۆیت شتێکی خراپ نیە.

خواردنی نانی بەیانی، دەبێتە هۆی چالاک کردنی کۆ ئەندامی هەرس و کۆئەندامی دەمار، هەروەها پزیشکەکە روونی دەکاتەوە، نەبوونی حەز بۆ خواردنی نانی بەیانی ئاماژە بە ناڕێکی خواردن دەکات، ئەمەش زۆر کات کەسانێک دەگرێتەوە کە لە شەودا خواردن زۆر دەخۆن.

هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەگەر کەسێک کێشی زیاد نەبێت و ناڕێکی خواردنی نەبێت، ئەوا هیچ کێشەیەکی نیە ئەگەر هاتوو نانی بەیانیش نەخوات، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دروست ناکات.

A Breakdown of the Full English Breakfast · i am a food blog

21 Side Effects of Skipping Breakfast | Eat This Not That

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک