پۆڵەتیک پرێس
یەکێک لە بەهەمە زستانە بەناوبانگەکان شێلمە، ئەم سەوزە ڕەنگ سپییە شوێنێکی دیاریکراوی لە هەموو چێشتخانەیەکدا هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی شێلم:
-ئەو ماددە کیمیاییە ڕووەکیانەی تێدایە، کە ڕێگری لە هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە دەکات و مەترسی توشبوون بەو نەخۆشیە کەمدەکاتەوە.
-ڕێژەیەکی زۆر نیتراتی تێدایە یارمەتی تەندروستی دەمارە خوێنەکان و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ماددەی لۆتین کە دژەئۆکسانە، پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.
-شێلم دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی تەندروستی و باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات، ڕێگری لە بڵاوبونەوەی هەوکردنەکان دەکات.
-ڕێگری لە کۆبونەوەی چەوری لە جەستەدا دەکات ئەمەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، هەروەها کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات.