پۆڵەتیک پرێس
هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی مێشک و کردار و چالاکیەکانی هەیە.
ئەو خواردنانەی یارمەتی پاراستنی تەندروستی مێشک دەدەن و چالاکی دەکەن:
-ماسیە چەورەکان
بەشێوەیەکی گشتی ماسی سوودیکی زۆری هەیە، ماسیە چەورەکان گرنگن بۆ تەندروستی مێشک، چونکە رێژەیەکی باش ترشەکانی ئۆمێگا٣ی تێدایە، ئەم ترشە یارمەتی خانەکانی مێشک دەدات و ڕێگری لە توشبوون بە زەهایمەر دەکات.
-قاوە
ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی قاوە دەخۆیتەوە ئەم زانیارییە دڵخۆشت دەکات، بەپێی توێژینەوەکان قاوە ڕۆڵێکی گرنگی بۆ مێشک و میزاج هەیە، ڕێگری نەخۆشی زەهایمەر دەکات.
-شوکولاتەی ڕەش
شوکولاتەی ڕەش گرنگە بۆ تەندروستی مێشک و بیرەوەری، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان بیرەوەری بەهێز دەکات و ڕێژەی سەرنجدان زیاد دەکات و میزاج باشتر دەکات.
-چەرەسات
توێژینەوەکان دەریانخستووە چەرەسات گرنگیەکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک و بیرەوەری هەیە، دەوڵەمەندە بە چەوری و ڤیتامین و ئۆمێگا٣.