ئەو خواردنانەی یارمەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان لەجیهاندا و بەشێکی زۆری خەڵک بەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خواردن یارمەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدەن.

یەکێک لە باشترین خواردنەکان کە ڕێژەی شەکر لەخوێندا کەم دەکاتەوە فاسۆلیایە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و پرۆتینەکانی تێدایە، جەستەی مرۆڤیش ڕیشاڵ و پڕۆتینەکان بەشێوەیەکی هێواش هەرس دەکات ئەمەش مەترسی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا کەم دەکاتەوە.

سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ و جەرجیر ڕۆڵێکی گرنگیان لە دابەزاندنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ماسی سەلەمون و تونەش بەهەمان شێوەن، شلیک دژەئۆکسانێکی زۆری تێدایە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکر لەخوێندا کەم دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا