بچوکترین دایک لە مێژووی وڵاتێکدا تۆمار کرا

پۆڵەتیک پرێس

بەریتانیا ناوی خۆی تۆمار کرد، بۆ حاڵەتی دووگیان بوونی بچوکترین خانم تیایدا، دایکەکە تەنها تەمەنی ١١ ساڵ بوو لە ڕاستیدا ڕووداوێکی نامۆ بوو لە ناوچەکەدا.

بەپێی بڵاو کراوەکان، ئەو خانمە بچوکە تەمەنی تەنها ١٠ ساڵان بووە کاتێک دوو گیان بووە، کاتێک چۆتە تەمەنی ١١ ساڵیەوە منداڵەکەی لە دایک بووە.

کارمەندانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لە بەریتانیا، ئاماژەیان بەوەدا کە دایک و باوکی ئەو کچە ئاگاداری ئەوە نەبوون کچەکەیان دوو گیان بووە لە ئێستا دۆخی تەندروستی خانمەکەو منداڵەکە باشەو جێگیرە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانەکەشی دووپاتیکردەوە، خێزانەکەی لە دۆخێکدان کە توشی شۆک بوون، بەڵام خانمەکە بە کارمەندانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی دەورە دراوە.

پێش ئەم خانمە، بچوکترین دایک لە بەریتانیادا، تێریسا مێدیڵتۆن بوو، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا کوڕێکی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا