بوومەلەرزە کاتژمێرێکی کۆنی خستەوە کار

پۆڵتیک پرێس

دوای ئەوەی کاتژمێرێکی یابانی کە تەمەنی ١٠٠ ساڵە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١١ و تسونامیەکەی دوای ئەوە لەکار کەوت، لەم دوایانەدا دوای بوومەلەرزەیەک جارێکی دیکە کاریکردەوە.

کاتژمێرەکە لە پەرستگای بودی ژێر ئاو کەوت دوای بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر و تسونامیەکەی بەهێز، کە ڕوبەڕووی کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی یابان بۆوە ژیانی زیاتر لە ١٨٠٠٠ کەسی وێرانکرد لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١١.

خاوەنەکەی بونشون ساکانو ویستی چاکیبکاتەوە، بەڵام ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە و پێش چەند هەفتەیەک لە ساڵ یادی دەیەمینی کارەساتەکە، جارێکی دیکە بوومەلەرزە لەهەمان شوێنی دایەوە و کاتژمێرەکە کەوتەوە کار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا