بەڤیدیۆ..بەهۆی شەشپاڵووی روبیک پیاوێک ناوی دەچێتە گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئەڵمانی لە حەزی لە یاری شەشپاڵووی روبیک بوو، دوای چاککردنەوەی 1519 لە نهێنی هەڵکۆڵینی یارییەکە تۆمارێکی لە گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد.

فلۆریان کاستنمیری تەمەن 40 ساڵ خەڵکی شاری مێندێلهایمی ئەڵمانیە تۆماری گەورەترین کۆکراوەی مەتەڵی خولانەوەی روبیکی بردەوە، دوای ئەوەی گینس دووپاتی کردەوە کە 1519 مەتەڵی جیاوازی لە شێوەی روبیکی شەشپاڵوو بەهەموو شێوە و قەبارەکان بە چاککراوی هەیە.

کاستنیمەر وتی خۆشەویستی بۆ ئەم یارییە لە نزیکەی تەمەنی 16 ساڵیەوە دەستیپێکردەوە کاتێک شەشپاڵوویەکی روبیکی کۆنی خێزانەکەی دۆزییەوە بەپێی ئاژانسی ئەمریکی”یو بی ئای”، فلۆریان بۆ تۆمارەکانی گینس وتی:”من تەنها پێویست بوو چارەسەری بکەم، وە زۆر بە پەرۆش بووم کاتێک زانیم پێویستم بە زیاتر و زیاتر لەو یارییە هەیە، شەشپاڵووی نوێ و تەحەدای نوێ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا