بەڤیدیۆ..لە ناوەڕاستی ئاودا ئاگرێک کەوتەوە

پۆلەتیک پرێس

کۆمپانیای نەوت و غازی بیمێکسی مەکسیکی رای دەگەیەنێت، ئاگرێکیان لە کەنداوی مەکسیک کوژاندۆتەوە کە بە هۆی تەقینەوە بۆریەکی گازی ژێر دەریاییەوە کەوتۆتەوە.

بیمێکس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی دزەکردنی غازەوە بووە لە بۆریەکاندا، لە ڕێگەی داخستنی بۆریەکانەوە توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

تەقینەوەکە لە ویلایەتی کامبێتچی لەکەنداوی مەکسیک، بە دووری ١٥٠ مەتر لە کوچارلیەوە ڕوویداوە، ماوەی ٥ کاتژمێر سێ کەشتی ئاگر کوژێنەوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون.

دزە کردنی غاز لە بۆریەکی ١٢ ئینجی ژێر دەریایی لە قوڵایی ٧٨ مەتردا ئاگرەکەی لێکەوتەوە بەڵام، تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە ڕوون نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا