بە وێنە..هونەری وێنەکێشان بە شێوەیەکی جیاواز

پۆڵەتیک پرێس

جین هێس هونەرمەندی بەریتانی لە شاری گرەیت یارموسی ئەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبات، بەهۆی ئەوەی شوێنێک نادۆزێتەوە تا تابلۆکانی لێ دابنێت، کە لە کاتی کوارنتینەدا کێشابووی، داهێنانێک دەکات بۆ بچوک کردنەوەی تابلۆکان بڕیار دەدات لەسەر تابلۆکانی لەسەر کیسەی چای سەفەری دروست بکات.

هێس ژمارەیەکی زۆر وێنەی کێشاوە، دوای ئەوەی شوێنێک نەماوە لە ماڵەکەیدا تابلۆکانی تیادا دابنێت، بە دوای میتۆدێک دا گەڕاوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە وێنە کێشان بە شێوەیەکی جیاوازتر، دوای گەڕان لەسەر ئینتەرنێت هونەرمەندێکی ئەمریکی دەبینێت کە ئەم تەنکنیکە بەکار دەهێنێت، بڕیار دەدات بیرۆکەکەی دووبارە بکاتەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا دەیان بەرهەمی هونەری لەو شێوەیەی هەیە.

بەپێی بڵاو کراوەکان هێس هەمیشە قاەی خواردۆتەوە بەڵام، دوای دەست کردن بە جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکەیە کۆمەڵێک کیسە چای کڕیوە، داوای لە خێزان و هاوڕێکانی کردووە ئەگەر هی زیادەیان هەبوو بۆی دابنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا