شەش شار لە جیهاندا مەترسی نقووم بوونیان لێ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕەنگە هەندێک لە گەورەترین شارەکانی جیهان، بەهۆی گەرم بوونی زەویەوە لە ساڵی 2050دا لافاو بیان بات.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەکرێت هەر سەدەی جارێک لافاوێکی توند ڕوو بدات و هەر ساڵە و شارێک لەگەڵ خۆی دەبات.

بەپێی زانیاریەکانیش ئەو شارانەی مەترسی ئەوەیان هەیە لافاو بیان بات بریتین لە.

١-شەنگەهای لە چین

لە ئێستادا ٩٣ ملیۆن کەس لە شاری شەنگەهای چین دەژین، یەکێکە لەو شارانەی مەترسی هەیە لە ساڵی 2050دا ڕووبەڕووی لافاو ببێتەوەو نقووم بێت، بەپێی وتەی ڕێکخراوە زانستیەکانی کەش و هەوا، شەنگەهای و زۆرێک لە شارەکانیتری چینیش ئەم مەترسیەیان لەسەرە بە هۆی نەبوونی بەربەستەوە لاوازن بەرامبەر لافاوی زەریاکان.

٢-هانوا لە ڤێتنام

لە ڤێتنام زیاتر لە ٣١ ملیۆن کەس دەژی، بە نزیکەیش چارەکێکی دانیشتوانی گۆی زەوی پێک دەهێنن بەڵام تا ساڵی 2050مەترسی لەناوچوونیان بە لاداو لەسەر ، واپێشبینی دەکرێت بە تایبەتی مەترسی لافاوی زەریاکان لەسەر دەلتای میکۆنگ زیاد بکات لەسەر دایشتوانی ناوچە باکوریەکان و دوروبەری هانوای پایتەخت.

٣-کالکۆتا لە هیند

لە هیندستان بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا، پێشبینی دەکرێت ماڵی نزیکەی ٣٦ ملیۆن کەس مەترسی ئەوەی لەسەربێت لافاو بیبات تا ساڵی 2050، بە تایبەتی ویلایەتی بەنگال و ڕۆژئوای ئۆدیشا و ڕۆژهەڵاتی شاری کالکۆتا.

٤-بانکۆک لە تایلاند

زیاتر لە لە %١٠ی ئەو هاوڵاتیانە ئێستا لە تایلاند لەسەر ئەو زەویە دەژین، کە دەکرێت ساڵی 2050لافاو بیبات بانکۆک پایتەختی سیاسی و بازرگانیە هەروەها نزیکە مەترو نیوێک لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە هەر بۆیە لاواز دەبێت بەرامبەر لافاو.

٥-بەسڕە لە عێراق

بەپێی موسینگەی کەش و هەوای ناوەندی بەسڕە دووەم گەورەترین شاری عێراقە، مەترسی زۆری لەسەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی لافاو، بە هۆی ناکۆکیە هەرێمی و سیاسیەکان هەروەها بەرزبوونەوەی لە ڕووی ئاستی ئوی دەریاوە مەترسی هەیە ساڵی 2050لافاو بیبات.

٦-ئەسکەندەریە لە میسڕ

یەکێک لە کێشەکانی لافاو بریتیە لە نەهێشتنی کلتوری ئەو شارانە، ئەسکەندەری گەورە، ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئەسکەندەریەی دروست کردووە، لە ئێستادا زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس تیایدا دەژی، بەڵام زۆربەیان لە خوارووی ئاستی دەریا دەژین بۆیە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢١٠٠ زۆربەی بەشەکانی شارەکە ئاو بیبات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا