بەوێنە.. یەکێک لە مەزنترین کڵێسەکانی سویسرا

پۆڵەتیک پرێس

کڵێسەی سەینت مارتن، لە یەکێک لە گوندەکانی وڵاتی سویسرا یەکێکە لەو کڵێسانەی کە بە تابلۆکانی سەقفە ڕەنگاو ڕەنگەکەی ناسراوە، مێژووی تابلۆکانی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٢، ژمارەی تابلۆکانی سەقفەکەی لە ١٥٣ دانە پێک هاتووە یەکەم کڵێسە لە جیهاندا کە شێوە ڕەسەنەکەی بە تەواوی پاراستووە.

ئەگەر لە بەرزاییەکانی زیلیس لە کڵێسەی سەینت مارتن بڕوانی دەتوانی درک بە وێنەکانی بکەیت کە بە شێوەی چوارگۆشە دروست کراون، هەتا ئێستا نزیکەی ١١٠٠ تابلۆی لەو کەنیسەیەدا پارێزراون دەوترێت مێژووی دروست بوونی ئەم کڵێسەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٨٣١، بەڵام بە هۆی ئەو دراوە کۆنانەی تیایدا ماوەتەوە هەندێک دەڵێن مێژووی دروست بوونی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانیەکان، وێنەکان باس لە مێژووی مرۆڤایەتی و ژیانی مەسیح دەکەن.

مۆزەخانەی کڵێسەی سەینت مارتن بە شێوەیەکی جوان، هونەری شێوەکاری سەدەکانی ڕابردوو دەخاتە ڕوو، هونەرمەندان ئاشنا دەکات بە چۆنیەتی دروست کردنی تابلۆکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا