بەڤیدیۆ.. ببینە چۆن سەری تیمساحێک بووە بە سەهۆڵ

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوبۆتەوە، سەری تیمساحێک پیشان دەدات کە بەهۆی ساردی ناوچەکەوە بەستویەتی.

ڤیدیۆکە دیمەنێکی نامۆ پیشان دەدات کاتێک لەناو دەریاچە بەستوەکاندا بەشێک لە سەری تیمساحێک لە بەشی سەرەوەی دەریاچەکەدا بەهۆی سەرماوە بەستویەتی و لە بەشی خوارەوەشی جەستەی ئازادە و کاردەکات.

دانیشتوانی ناوچەکە لەکاتی گەڕانیاندا لە دەوروبەری دەریاچە بەستوەکەدا دەمی تیمساحەکەیان بە بەستوی لە سەرەوەی دەریاچەکەدا بینی، لەگەڵ ئەوەی ئەو ئاژەڵە مەترسییەکی زۆری هەیە بەڵام لەوکاتەدا دانیشتوانەکە ڕاستەخۆ دەستیان بە شکاندنی بەشە بەستوەکەی دەوروبەری سەری تیمساجەکە کرد بۆئەوەی ئازادی بکەن و جوڵەی سروشتی بۆ بگەڕێتەوە.
ئاماژەش بەوەکرا ئەو ناوچانەی زۆر ساردن و پلەی گەرمیان نزمە تیمساحەکانیان روبەڕوی ئەو کێشەیە دەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا