دۆزینەوەی گوێرەکەیەکی سێ چاو

پۆڵەتیک پرێس

مالان هیوز پزیشکێکی ڤێتەرنەریە لەحاڵەتێکی دەگمەندا لە بەڕیتانیا گوێرەیەکی سێ چاوی تەواوکەر لەگەڵ برژانگ و پیڵوی چاو دۆزییەوە، پزیشکەکە دەڵێت: پێشتر حاڵەتی لەو جۆرەی نەبینیوە.

مالان هیوز لە باکوری ویڵز کار دەکات، لەکاتی گەڕان بەدوای نەخۆشی سیلدا لە گێڵگەیەک گوێرەکەکەی دۆزیوەتەوە، هیوز باس لەوش دەکات چەندین حاڵەتی دەگمەن و جیاوازی بینیوە، وەک ئەو ئاژەڵانەی لەدایک دەبن و دوو سەریان هەیە، بەڵام جەختی لەوەکردەوە پێشتر لەم حاڵەتی نەبینیوە.

پزیشکەکە دەڵێت: گوێرەکەکە تەندروستیەکی باشی هەیە و کردارەکانی بەراورد بە گوێرەکەیەکی دوو چاو هیچ جیاوازیان نییە، تەنها ئەوە نەبێت ئایا دەتوانێت بەو چاوە زیادەیە شت ببینێ یاخود نا، لەگەڵ ئەوەی بەشێوە چاوە زیادەکەی هیچ کێشەیەکی نییە.

بەشێوەیەکی گشتی ئەو چاوە زیادەیەی گوێرەکەکە شێواندنی دروست کردووە، بەڵام ڕۆشنبیری هندییەکان جیاوازە و بە حەڵەتێکی سەرسوڕهێنەر ناوی دەبەن و دەڵێن بەختی باشی بۆ دەهێنێت.

لە ڕابردوودا گوێرەگەیەکی سێ چاو لە گوندێکی هندی دۆزراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا