بەوێنە..سێ پارکی چۆڵکراو لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

هەمووا کاتێک گوێیان لە وشەی شاری یاری دەبێت ڕاستەوخۆ بیر لە ڕەنگی جوان، یاری، خۆشی و دەنگی منداڵان و جۆرەها شیرینی دەکەنەوە، بەڵام بیرتکردۆتەوە هەر شاری یارییەکە کە قەبارەی هەرچەندێک بێت چۆە کاتێک چۆڵکرابێت، لەئێستادا چەندین پارکی یاری هەن کە بەهۆی کارەساتی سروشتی یان ئابووریەوە چۆڵکراون.

بەپێی ماڵپەڕی”loveexploring” ئەم شاری یاریانەی جیهان چۆڵکراون:

-دادی پارک، بەلجیکا
ژیان لەو شارە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستیپێکرد، دواتر لە هەستاکاندا گۆڕا بۆ شاری یارییەکی بەناوبانگ ملیۆنان سەردانیکەری هەبوو، لەساڵی 2000 منداڵێک لەیەکێک لە یارییەکاندا قۆڵی لەدەستدا بەوهۆکارە پارکەکە داخرا، چاوەڕواندەکرا بەهۆی نۆژەنکردنەوەکانەوە بێت، بەڵام ئەو نۆژەنکردنەوانە هەرگیز ڕووینەدا و پارکەکە بە داخراوی مایەوە، بڕیارە دادی پارک بەمزوانە بگۆڕێت بۆ ناوچەیەکەی نیشتەجێبوون.

Opuštěné lunaparky III - 1 | Galerie: GALERIE: Opuštěné lunaparky III |  TN.cz

-شانشینی گویلڤەر، یابان
یەکێکە لە نامۆترین شاری یارییەکان، ئەو شاری یاریە بەهۆی پەیکەرە گەورەکانیەوە کە درێژیان نزیەکی 147 پێ دەبێت بەناوبانگ بوو، نزیکە لە دارستانی ئۆکیگاهارا ژمارەیەکی زۆر خەڵک تێیدا کوژران، پارکەکە لەساڵی 1997 کرایەوە بەڵام تەنها چوار ساڵ دوای شکستهێنانی بەهۆی سەرنجڕانەکێشانی سەردانیکەران داخرا و لەساڵی 2007دا وێرانکرا.

Time (& Duration) – Interdisciplinary Instant Composition

-سپری پارک، بەرلین-ئەڵمانیا
دوای دەیان ساڵ لەکردنەوەی لەساڵی 1969 پارکەکە بە ملیۆنان قەرزی لەسەر کۆمەڵ بوو لەتوانایدا نەبوو ئەو یاریانە نوێبکاتەوە کە پێویستیان بە گرنگیپێدان بوو، لەکۆتایدا کەوتە بارودۆخێکی ناخۆشەوە و ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختی ئەڵمانیا چۆڵکراوە، سەرەڕای داخستنی لای خەڵکی ناوچەکە زۆر بەناوبانگە و بۆ ڕووداوەکانی وەک ڤیستیڤاڵ، نمایش و بازاڕکردنەکان بەکاردەهێنرێت.

Abandoned Places on Twitter: "Abandoned clown train, because you weren't  planning on sleeping any time soon... https://t.co/VdQJu69F8e" / Twitter

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا