زیرەکی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ تووشی سەرسامیت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

منداڵێکی بەڕیتانی تەمەن سێ ساڵ وەک بچووکترین کەس بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی مێنسای نێودەوڵەتی، کە کۆنترین و بەناوبانگترین کۆمەڵەیە بۆ ئەو کەسانەی ئاستی زیرەکیان زۆر بەرزە، دوای ئەوەی لە تەمەنی دوو ساڵیدا خۆی فێری خوێندنەوەکرد.

تێدی هۆبس لەکاتی کەرەنتینەکردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەستیکرد بە خوێندنەوە، سەرسوڕهێنەرە کاتێک تەمەنی تەنها 26 مانگ بوو توانی کتێبێک بەشێوەیەکی زۆر جوان بۆ دایک و باوکی بێس و وێڵ بخوێنێتەوە، دوای ئەوە فێربوو ژمارەکان تا 100 بژمێرێت، دایکی کە تەمەنی 31 ساڵە وتی:”ئەو هەمیشە خولیای کتێب خوێندنەوەی هەبوو و گرنگی پێدەدا، بەڵام لەکاتی داخستنی شوێنەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گرنگیپێدانی ڕاستەقینەی بۆ کتێب دەستیپێکرد و لە تەمەنی 26 مانگیدا فێری خوێندنەوە بوو، دواتر چووە سەر ژمارەکان و فێری لێکدان و ژماردن دەبوو”.

في الثالثة من عمره... طفل يتحدث 7 لغات

لەوانەیە بۆ منداڵێک پەڕجوو(موعجیزە) بێت کە بتوانێت لەو تەمەنەدا بە شەش زمان تا ژمارە 100 بژمێرێت ئەوانیش زمانەکانی مەندرین، وێڵزی، فەڕەنسی، ئیسپانی و ئەڵمانی، دایک و باوکی بەو بەهرە زۆرەی تووشی دوودڵی بوون بۆیە پەیوەندیان بە شارەزایانەوە کرد بۆئەوەی داوایان لێبکەن بۆ هەڵسەنگاندنی تێدی، دایکی وتی:”پێش ئەوەی بچێتە قوتابخانە دەمانویست جۆرێک لە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین بۆئەوەی بزانین ئەو بە چ ئاستێکی لێهاتووی دەست بە قوتابخانە دەکات، چونکە تێدی یەکەم منداڵی ئێمە بوو و لەڕێگەی بلورییەوە لەدایک بوو، ئێمە هیچ شتێکمان نییە لەگەڵی بەراوردی بکەین”.

دایک و باوکەکە بەردەوام پشتگیری کوڕەکەیان دەکرد و داوای ڕێنماییان لە کۆمەڵەی مێنسا کرد، تێدی کە ئەو کاتە سێ ساڵ و حەوت مانگ بوو، دەبوایە هەڵسەنگاندنێک بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەرهێڵی ئینتەرنێت لەگەڵ شارەزایان ئەنجام بدات، دایکی وتی:”من نیگەران بووم لەوەی بتوانێت بۆماوەی چەند کاتژمێرێک لەبەردەم لاپتۆپ دابنیشێت، بەڵام ئەو بەتەواوی خولیای بوو، لەکۆتاییدا شارەزایان ئاشکرایان کرد کە ئاستی زیرەکی تێدی %99.5ە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا