کارەسات لەم دورگانە ڕوو دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئەو وێنانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە گیراوە هەروەها توێژینەوە زانستیەکان، ڕوودانی کارەساتێکی ڕاستی لە دورگەی ماڵدیڤی گەشتیاری ئاشکرا دەکەن، کۆمەڵێک دورگە لەگەڵ ئەو دورگەیەدا نقوم دەبێت، حکومەتیش بەپەلە کار دەکات بۆ ڕوون کردنەوەی ئەو کارەساتە.

ماڵدیڤ یەکێکە لە نزمترین ناوچەکان لە ئاستی ڕووی دەریاوە لە جیهاندا، زیاتر لە ٪٨٠ کە دەکاتە نزیکەی ١١٩٠ دورگە کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی ١ مەتر لە ئاستتی ڕووی دەریاوە بەرز بن.

بەپێی بڵاو کراوەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان، ساڵانە ٣ بۆ ٤ ملیمەتر، پێشبینی دەکرێت داههاتوویەکی خەمبار چاوەڕێی ماڵدیڤ و دورگە نزمەکانیتر دەکات.

هەربۆیە حکومەتی ماڵدیڤ، پلانی دانا بۆ ڕزگار بوون لەم کێشەیە، ئەویش بە کڕینی زەوی بەرز لە وڵاتانی دەوروبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا، جگە لەمانەش تەواوی دورگەکانیتر دەست دەکەن بە دانانی پلان و لە هەوڵی دزینەوەی چارەسەردان وەک دورگەی هۆلهۆمالی.

ئەو دورگە نوێیەی ماڵدیڤ دروستی ئەکا، نزیکەی ٢ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، بەشێوەیەکی جوان دروست دەکرێت ئەگەر هاتوو ماڵدیڤ نقوم بوو دانیشتوان ناچارن لە دورگە نوێیەکە نیشتە جێ ببن.

صورة

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا