دوای چوار مانگ پشوو شاژن ئیلیزابێس دەگەڕێتەوە سەر کار

پۆڵەتیک پرێس

کۆشکی بەکینگهام رایگەیاند، شاژنی بەڕیتانیا ئیلیزابێسی دووەم دوای پشوویەکی چوار مانگی دەگەڕێتەوە سەر کار.

بەپێی ڕۆژنامەی “زە سەن”، کۆشکەکە ڕوونی کردەوە شاژن ڕۆژانەیەکی پڕ لە ئەرکە سووکەکانی هەیە و پاشان لە مانگی ئاداردا زنجیرەیەک دەرچوونی گشتی هەیە، شاژن ئیلیزابێسی دووەم گڵۆپی سەوزی پێدرا بۆئەوەی ڕۆڵی سەرەکی ببینێت لە 70 هەمین ساڵیادی چوونە سەر تەختەکەی، ئەم بۆنەیەش لە مانگی حوزەیراندا ئەنجام دەدرێت و چوار ڕۆژ دەخایەنێت.

کاربەدەستان وتیان:”جارێکی دیکە ڕۆژانەی شاژن پڕبووە لەکار، بەڵام بەوشێوەیە ڕێکیدەخات کە بۆی دەگونجێت”، جەختیان لەوەش کردەوە:”ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە لەکاتی پێویستدا یارمەتی شاژن ئێلیزابێس دەدەن”.

بعد أربعة أشهر من الراحة.. الملكة إليزابيث تعود إلى العمل

شاژن پلانی هەیە لەمانگی ئاداردا دووبارە گەشتبکات و بەشداری بۆنە گشتییەکان بێت پێش 96 هەمین ڕۆژی لە دایکبوونی کە دەکەوێتە مانگی نیسانەوە، پێنی جۆنۆر پسپۆڕی خێزانی پاشایەتی وتی:” من لە تەندروستی شاژن ناترسم، چونکە پێش وەرگرتنی ئەو پشووە سیستمی ژیانی بەشێوەیەک ڕێکخستبوو بۆ کەسێکی تەمەن 65 ساڵ گونجاوبوو نەک 95 ساڵ”.

لەگەڵ ئەوەشدا لەم هەفتەیەدا یاریدەدەرانی کۆشک، گرتەی شاژنیان لە ئۆفیسەکەی بڵاوکردەوە کە کاغەزی حکومەتی دەخوێنیتەوە و لە بارودۆخێکی باشدایە، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی شاژن ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر ئەرکەکانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا