بەوێنە.. مردنی گەورەترین سەرۆک خێزان لە جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

زیونا شانا گەرەترین سەرۆک خێزانی جیهانە لە ویلایەتی میزورامی هندی لە تەمەنی 76 ساڵیدا مرد.

زیونا شانا نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێن هەبوو، دوای خۆی 39ژن و 94 منداڵ و 33 نەوەی لەدوای خۆی جێهێشتووە، پزیشکەکان ئەوەیان خستەڕوو شانا لە ماڵەکەی خۆی لە لادێی باکتاونگ تلانگام باری تەندروستی تێکچووە دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ پزیشکەکان ڕایانگەیاند لەگەڵ گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە مردووە.

قورسە بە تەواوی ژمارەی خێزانەکەی زیونا شانا بزانرێت یان ئایا گەورەترین سەرۆک خێزانی جیهانە یاخود نا بەڵام بەپێی سەرچاوەکان خێزانێکی زۆر گەورەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی ئەو ژمارانە بێت کە 39 ژن و 94منداڵ و 33نەوەی هەبێت کەواتە خێزانێکی 166 کەسی هەبووە، زیونا و خێزانەکەی سەرچاوەیەکن بۆ گەشتیاری شوێنەکەیان گەشتیاران دەچن بۆ بینینی ماڵەکەیان کە لە چوار نهۆم و 100ژوور پێکهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا