پۆڵەتیک پرێس
شاژنی کۆچکردووی بەڕیتانیا ئیلیزابێسی دووەم نامەیەکی “نهێنی” بۆ هاوڵاتیانی ئوسترالیا سیدنی نووسی و لەناو یەکێک لە بینا بەناوبانگەکانی شارەکەدا شاردیەوە، بەڵام تا 63 ساڵی دیکە ناخوێنرێتەوە.
ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بڵاویکردەوە کە بینای شاژنە ڤیکتۆریا لە ناوچەی بازرگانی سیدنی نامەیەکی نهێنی لە ئیلیزابێسی دووەمەوە لەخۆگرتووە، ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە کە”ڕێنمایی تونی هەیە بۆئەوەی تا ساڵی 2085 نەکرێتەوە”، شاژن نامەکەی پاش کاری سەرەکی نۆژەنکردنەوەی بیناکە لە تشرینی دووەمی ساڵی 1986دا ئەنجامدا، تەنانەت ستافە کەسییەکانیش نازانن چی تێدا نوسیوە.
نامەکە لە زەرفێکدایە و کراوەتە بۆکسێکی شووشەییەوە، رێنمایی شاژنی لەسەرە کە نوسراوە:”بۆ سەرۆکی شارەوانی سیدنی ئۆسترالیا ئەم نامەیە لە ڕۆژێکی گونجاوی هەڵبژاردنەکەت لەساڵی 2085 بکەرەوە و پەیامەکەم بە هاوڵاتیانی سیدنی بگەیەنە”.