ترامپ پشتگیری ركابەرەكەی “تیك تۆك” دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا پەڕەی فەرمی خۆی لەسەر ئەپڵیكەیشنی ترەیلەر بۆ ئاڵوگۆڕی كورتە ڤیدیۆ كاراكرد، كە بە ركابەری تیك تۆك لەقەڵەم دەدرێت.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، رۆژی دوو شەممە 17ی شوبات دۆناڵد ترامپ پەڕەی خۆی لەسەر ئەپڵیكەیشنی ترەیلەر كارا كردووە، كە ئەو ئەپڵیكەیشنە بە ركابەری تیك تۆكی چینی لەقەڵەم دەدرێت، كە لە ساڵی ٢٠١٨دا دامەزراوەو دواتر بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، بەتایبەت لەلای چینی گەنجان و هەرزەكاران.

A U.S. flag is displayed in front of Tik Tok logo in this illustration picture taken August 9, 2020. REUTERS/Dado Ruvic/Illustration

هاوكات، ترتمپ لەو پەڕە تایبەتەی خۆیدا پۆستێكی بڵاوكردەوە تێیدا بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكای كردو هەر خۆشی داوای لە شوێنكەوتووانی كرد شوێنی پەڕە نوێیەكەی لەسەر ئەپڵیكەیشنی ترەیلەر بكەون.

پێشتر، دۆناڵد ترامپ داوای لە كۆمپانیای بایتس دانسی چینی، كە خاوەنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆكە كرد، لەماوەی ٩٠ رۆژدا تەواوی چالاكییە بازرگانییەكانی لەناو ئەمریكا بفرۆشێت ئەگەرنا روبەڕوی مەترسی داخستنی یەكجاری دەبێتەوە.

سەرباری بڵاوبوونەوەی لە ساڵی ٢٠١٥، لەم ماوەیەی دواییدا ئەپڵیكەیشنی ترەیلەر جەماوەرێكی گەورەی بەدەستهێنا، بەوپێیەی كە ركابەری ئەپڵیكەیشنی تیك تۆكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا