پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی و شاندی یاوەری كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە كرد؛ بڕیارە بافڵ تاڵەبانی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی دیكەش بكات.
لە راگەیەندراوێكی راگەیاندنی مەكتەبی ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو هاتووە، پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 5ی ئەیلوولی 2021 سەلاحەدین محەمەد بەئەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتیی حیزبەكە پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەیاندا، گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە كردووە و جەختیشكرایەوە لەسەر “یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كە پێویستییەكی بنچینەییە و پێویستیشە ئەم یەكڕیزی و یەك هەڵوێستییە بەردەوام بێت لەپێناو خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان”.
هەروەها ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە، “گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان زۆر خێرا و لەناكاو روودەدەن، بۆیە پێویستە كورد بەرچاو روون بێت لە ئەگەری گۆڕانكارییەكان لە داهاتوودا”.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە.