پۆڵەتیک پرێس
دەسەڵاتدارانی بەڕازیل توانییان تەرمی ژنێک بدۆزنەوە، کە گیانی لەدەستدا بەهۆی هێرشی شەش سەگی زۆردار لە جۆری بیت بۆل بۆ سەری.
ڕووداوەکە کاتێک روویدا کە مارلی دونیگا تیزواری تەمەن 53 ساڵ سەردانی هاوڕێکەی کرد بۆ ئەو کێڵگەیەی کاری تێدا دەکرد لەنزیک شاری بیریگی لە ویلایەتی ساو باولۆ، لەوێ ڕوبەڕووی چەند جارێک گەستن بوەوە، سەرەڕای دەستتێوەردانی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەڵام گیانی لەدەستدا.
هاوڕێکەی مارلیش ڕوبەڕووی چەندین لێدانی سەگەکان بوەوە لەکاتێکدا دەیویست لە مارلینیان دورخاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانی لە ژورێکی کێڵگەکەدا خۆی بشارێتەوە و خۆی لە مردن ڕزگار بکات، دواتر کارمەندانی کێڵگەکە توانییان دەست بەسەر سەگەکاندا بگرن و پیاوە بریندارەکەش بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو، ڕووداوەکەش بە مردنێکی گومان لێکراو ناو دەبرێت.