بەڤیدیۆ..بزنێک خاوەنی درێژترین گوێیە

پۆڵەتیک پرێس

بزنێکی پاکستانی ژمارەیەکی لە کتێبی گینس وەک درێژترین گوێی بزن لەجیهاندا تۆمارکرد.

ئەو جۆرە بزنە پاکستانیە لە ناوچەی کراچی پاکستان دەژی و پێیان دەڵێن “سیمبا”، گوێچکەکانی سیمبا 48 سانتیمەترە و وەک درێژترین گوێی بزن لەجیهاندا ناوی چووە کتێبی گینسەوە و لەخێزانی “نوبی”ن کە ناسروان بەوەی گوێیان درێژە، ڕەنگە ئەم دۆخەش بەهۆی گۆڕینی بۆماوەییەوە بێت.

گوێچکەی بزنەکە بۆ کەش و هەوای گەرم گرنگە یارمەتی پاراستنی لە زۆر گەرمبوونی دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا