چوار ڕێگا بۆ پاراستنی ڕەنگی جلەکان لەکاتی شتنیاندا

پۆڵەتیک پرێس

جلی ڕەش جوانترین ڕەنگە لای بەشێکی زۆی خانمان، هێشتنەوەی ڕەنگیشیان کارێکی زۆر قورسە، هەندێک جار لەگەڵ دووبارە شتنی جلەکاندا ڕەنگەکانیان لەدەست دەدەن و کاڵ دەبنەوە.

چوار ڕێگا بۆ پاراستنی ڕەنگی جلەکان لەکاتی شتنیاندا:

-ئەگەر جلەکان قۆپچە یان زنجیری هەبوو دایخە، چونکە دانەخستنی دەبێتە هۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ جلەلانی تردا لەکاتی سوڕانەوەی جلشۆرەکەدا، هەروەها ئەگەر قۆپچە و زنجیرەکە لە کانزا دروستکرابن کاریگەرییان لەسەی جلەکە دەبێت.

-پێش ئەوەی جلەکان بکەیتە جلشۆرەکەوە هەڵیانبگێڕەوە بۆ دیوی ناوەوە، ئەمەش یارمەتی لە دەست نەدانی رەنگەکەی دەدات.

-بۆ ئەو جلانەی زوو ڕەنگەکەیان لەدەست دەدەن وەک ڕەنگی ڕەش و ئەوانی دیکە، پێویستە جلشۆرەکە وا کارپێبکەیت ئاوەکەی سارد بێت و سوڕانەوەکەشی هێواش بێت.

-لەگەڵ جلەکاندا کەمێک خوێ بکە جلشۆرەکەوە، چونکە خوێ یارمەتی مانەوەی رەنگی جلەکان دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا