لە کاتی تووڕە بووندا چۆن هەڵسو کەوت لەگەڵ هاوسەرەکەت دەکەیت

پۆڵەتیک پرێس

چەندەها هۆکار هەیە بۆ ئەوەی هاوسەرەکەت بە توڕەیی مامەڵەت لەگەڵ بکات،هەموو دەزانین کە لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا دەکرێت شەڕو دەمەقاڵێ ڕوو بدات، بەڵام گرنگە کە بزانی چۆن هەڵسو کەوت دەکەیت لەو کاتەدا.

تاوەکو کێشەکان گەورەتر نەبن،هۆکاری ماندوبوون و دەروونی و ژینگەیی و زۆر هۆکاریتریش دەبێتە هۆی دروست بوونی شەڕ لە نێوان هاوسەران بەڵام ئێمە لە چەند خاڵێک ئاگادارتان دەکەینەوە بۆ ئەوەی بزانن چۆن هەڵسوکەوت دەکەن لە کاتێکدا هاوسەرەکانتان لە دۆخی تووڕە بووندان.

١-مەترسە:لە توڕە بوون مەترسە کاتێک هاوسەرەکەت لە دۆخی توڕە بوون دایە بزانە شوێنی تۆ لەو توڕە بوونەیا کوێیە،ئەگەر تۆ هۆکارێک نەبووی بۆ توڕە کردنی ئەوا دەتوانیت یارمەتیدەر بیت لە هێمن کردنەوەی.

 


٢-خووگرتن بە توڕە بوون:زۆر کات پیاوان خوو بە توڕە بوونەوە دەگرن،بۆیە هەوڵ مەدە کێشەکە گەورەتر بکەی گوێ مەیە بەوەی کە دەیکاو دەیڵێت.


٣-هەوڵمەدە کۆنترۆڵی بکەیت:هەوڵ مەدە کۆنترۆڵی توڕەیی هاوسەرەکەت بکەیت، یاخود بیگۆڕیت ئەوەی تۆ دەتوانی بیکەی تەنها ئەوەیە کە هاوبەشی بکەیت .

٤-توڕەبوون ئازارێکی زۆرە:زۆر کات پیاوان کە توڕە دەبن، دواتر خۆیان دەخەنە شوێنی هاوسەرەکەیان زۆر هەست بە ئازار و پەشیمانی دەکەن بەڵام ئەمە لە کاتێک دایە کە تۆ بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.

٥-پێکەنین:کاتێک هاوسەرەکەت لە دۆخی توڕەبوون دایە تۆ هەوڵ بدە پێبکەنیت،یاخود بیر لە شتی خۆش بکەیتەوە،تاوەکو یارمەتی بدەیت ئارام بێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا