ماوەی ١٠ساڵ تەرمی دایکی لە ساردکەرەوەدا شاردەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی ژاپۆنی بە هۆی ترسی دەرکردنی لەو باڵە خانەیەی تێدا دەژیا ماوەی ١٠ ساڵ، تەرمی دایکی لە ناو ساردکەرەوەیەک دا شاردەوە

پۆلیسی تۆکیۆ ڕایگەیاند، یومی یوشینهو ی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە، بە تاوانی شاردنەوەی تەرمی دایکی دەستگیر کرا لە یەکێک لە لە ئەپارتمانەکانی تۆکیۆی پایتەختی وڵاتی ژاپۆن، یوشینهۆ لە لێکۆڵینەوەکەدا، دان بەوەدا دەنێت لەبەر ماناوەی لە ئەپارتمانەکە ئەو کارەی کردووە، چونکە شوقەکە بە ناوی دایکیەوە بووە

یومی یوشینهو بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە کرێ بدات ناچار بووە، شوقەکە چۆڵ بکات تەرمی دایکی لەلایەن کەسێکەوە کە شوقەکە پاک دەکاتەوە دەدۆزرێتەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەنجامی توێکارە پزیشکیەکان هۆکار و بەرواری مردنەکەیان ئاشکرا نەکردووە، دایکی یوشینهو لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا مردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا