پۆڵەتیک پرێس
پانتۆڵێکی جینس لە مەزادێکی کالیفۆرنیا بەبڕی 114000 دۆلار فرۆشرا.
بەپێی هەواڵێکی سایتی “سەدا بەلەد” بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”، مێژووی پانتۆڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ 165 ساڵ بۆ کارمەندانی کانگە دروستکراوە کە پێنج دوگمەی هەیە بەخاڵی ڕەش و قاوەیی داپۆشراون، کاتێک دۆزرایەوە کە کاپتنێکی دەریایی کەشتییە نقومبووەکەی لە ناوەندی ئەمریکا بەناوی “کەشتی زێڕ” لە خوارەوەی ئۆقیانووسی ئەتڵەسی دۆزییەوە، لەکاتی گەردەلولێکدا لە ئەیلولی 1857دا نقومبوو کە 425 کەس مردن و 153 کەسیش ڕزگارکران.
زیاتر لە 7500 مەزادکار لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ ماڵی مەزادی نیڤادا بۆ پێشبڕکێکردن لە خشڵ، کراسی برۆکس برازر و سندوقی خەزێنەی ناسراوی وێڵز چوون، لەگەڵ ئەوەشدا پانتۆڵەکە ڕووداوی سەرەکی بوو، هەموو مەزادەکەش بەتەواوی نزیەکەی ملیۆنێک دۆلاری بەدەستهێنا.