بۆچی ئامبوڵانسەکان لە مافیاکان دەترسن؟

ئەم بابەتە 131 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەندامی یەکێک لە ڕێکخراوی مافیاکان لە شاری ناپۆلی ئیتاڵیا، هەڕەشە لە شۆفێری ئامبوڵانسێک دەکات، بۆ ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوەکەی بکوژینێتەوە، چونکە کاریگەری لەسەر کارەکانی ئەوان هەیە و لە دەنگی ئۆتۆمبیلی پۆلیس دەچێت

بە گوێرەی بڵاوکراوەکان ئەم داواکارییەی مافیاکان داواکارییەکی زۆر سەر سوڕهێنەرە، پاش ئەوەی ژمارەیەک مافیا دەست درێژی دەکەنە سەر پۆلیس و هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکەن بەردەوام ئۆتومبیلی پۆلیسەکان لەگەڵ ئامبوڵانسدا دەسوڕێنەوە، دەنگی ئەم ئۆتومبیلانەش سەر لە مافیاکان دەشێوێنێت

مافیاکان پێیان وایە کاتێک ئەم ئامبولانسانە دەبینن لەسەر شەقام، پۆلیس دێت بۆ دەستگیر کردنیان یاخود بۆسەیان بۆ دانراوە، شۆفێری ئامبوڵانسێک وتی کە دوو مافیا هەڕەشەیان لێکردووم ئەگەر گڵۆپ و زەنگی ئاگادار کردنەوە نەکوژێنمەوە دەمکوژن، وتی کە توشی شۆک بووم و پەیوەندیم بە پۆلیسەوە کرد تاوەکو یارمەتیم بدات

بەپێی بڵاو کراوەکان ئێستا لە چەندین ناوچەی شاری ناپۆلی ئامبولانسەکان گڵۆپ و زەنگی ئاگادارکردنەوە بەکارناهێنن لە ترسی مافیاکان، سیاستەمەدارانیش داوا لە حکومەتی ئیتاڵیا دەکەن بۆ شەڕکردن لە دژی مافیاکان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک