تەنێکی نامۆ لە رۆمانیا دەردەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ئەوەی تەنێکی سێ دووری نامۆ لە بیابانی یوتای ئەمریکی دۆزرایەوە و دواتر لەناکاو دیارنەما، دووبارە هاوشێوەی ئەو تەنە نامۆیە دەرکەوتەوە بەڵام ئەمجارە لە رۆمانیا.

ئەو تەنەی کە دۆزراوەتەوە، لە شێوەی سێگۆشەی سێ دووریدایە و پێکهاتەیەکی تەنەکەیی هەیە و لە باکوری رۆمانیا دۆزراوەتەوە.

بەپێی بڵاوکراوە جیهانییەکان، هەندێک پێیانوایە، ئەم تەنە نامۆیە لەلایەن هونەرمەند جۆن ماکراکینەوە دروست کرابێت کە لە ساڵی ٢٠١١ کۆچی دوایی کرد، کوڕەکەی ماکراکین باس لەوە دەکات، باوکی بڕوای بەو نامۆیانە هەبووە کە سەردانی گۆی زەوی دەکەن تا یارمەتیدەر بن لە پڕۆسەی گەشەپێدان.

بەڵام هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەم تەنە نامۆیە لەلایەن ئەو هونەرمەندەوە دروست کرابێت یاخود نا.

لە ئێستادا مشتومڕێکی زۆر لەبارەی راستی ئەو تەنە نامۆیەوە لە ئارادایە، بەپێی زانیارییەکان، بەرزییەکەی نزیکەی چوار مەتر دەبێت و دەسەڵاتدارانی رۆمانیا نازانن کێ بردوویەتییە ئەو ناوچەیە و جێگیری کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا